په‌نابه‌رانی ناڕازی له لایه‌ن پولیسی توركیه‌وه قۆڵبه‌ست كران!
1200 په‌نابه‌ری كوردی ئێرانی كه له توركیه به كه‌یسی شمال عراق ناسراون زیاتر له 5 ساڵه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی
په‌نابه‌ری و نیشته‌جێ كرانیان له وڵاتی سێ‌هه‌م دا هاتوونه‌ته توركیه. ئه‌و گرووپه له 04/12/2003 دا له لایه‌ن كومیساریای په‌نابه‌رانه‌وه به په‌نابه‌ر ناسراون . له‌و ڕێكه‌وته‌وه هه‌تاكو ئه‌وڕۆش كار و باری نیشته‌جێكرانیان له وڵاتی سێ‌هه‌م دا ئه‌نجام نه‌دراوه و
ده‌وڵه‌تی توركیه پێشگێری ده‌كا له ڕاگوازتنیان بۆ وڵاتانی په‌نابه‌ر وه‌رگر.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه و به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌و سیاسه‌ته ، ئه‌وڕۆ نیزیك به 200 په‌نابه‌ری كه‌یسی ناسراو به
شمال عراق سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كاری به‌رفراوانی پولیس له شاره‌كانی جێگای دانیشتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه و حازر بوونی هێزه‌كانی سه‌ركوتگه‌ری تورك له ده‌ور و به‌ری نووسینگه‌ی كومیساریای په‌نابه‌ران له ئانكارا دا خۆیانیان گه‌یانده به‌ر ده‌ركی
ئه‌و ڕێكخراوه و هه‌ر له سه‌عات 30/9 به‌یانی‌یه‌وه له‌و شوێنه كۆ بوونه‌وه و داوایان له به‌رپرسانی ئه‌و كومیساریایه
كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و ئاشكرا كردنی هۆكاره‌كانی ڕاگیرانی 5 ساڵه‌یان له بار و دۆخێكی نادیاردا بێنه نێو په‌نابه‌ران. به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه داواكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یان وه‌ڵام نه‌دایه‌وه و داوایان له پولیس كرد كه بڵاوه‌یان پێ بكا.
به سه‌دان پولیس كه هه‌ر له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌وه په‌نابه‌رانیان ده‌وره دابوو و ته‌نانه‌ت تانكی دژه‌نه‌فه‌ر و گازی فرمێسك ڕێژیان پێ بوو و سه‌رتا پێ ئاسن بوون ده‌ستیان دایه گوشار بۆ سه‌ر په‌نابه‌ران و چه‌ند كه‌سیان قۆڵبه‌ست كرد به‌ڵام په‌نابه‌ران سوور بوون له‌سه‌ر
داواكاری‌یه‌كانیان.له سه‌عات 30/10 دا پولیس هێرشی كرده سه‌ر په‌نابه‌ران و ژن و منداڵ و پیر وگه‌نجی دایه به‌ر شه‌ق و باتۆم و له ئاكامدا نیزیك به 140 كه‌سی قۆڵبه‌ستكرد.
گیراوه‌كان برانه چه‌ند شوێنی نادیار و چه‌ند سه‌عات دواتر له ژێر چاوه‌دێری پولیس دا و به هه‌زینه‌ی خۆدی په‌نابه‌ران گێڕدرانه‌وه شاره‌كانیان. په‌نابه‌رانی شاری" كاره‌مان" و "كونیا" كه ژماره‌یان 53 كه‌سه پاش گه‌یشتنه‌وه‌یان به شاره‌كانیان له لایه‌ن پولیسه‌وه قۆڵبه‌ست كران بۆ ناوه‌ندی ئه‌منیه‌ت ڕاگوێزران و هه‌تا ئێستاش كه دوایین سه‌عاته‌كانی شه‌و تێ‌په‌ڕ ده‌بێ هێشتا ئه‌و 53 كه‌سه كه ژن و منداڵیشیان تێدایه له بنده‌ستی پولیس دان و ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنیشیان پێ ناده‌ن.
ئه‌وه كرده‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پولیسی توركه له گه‌ڵ ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه و دژ به كرده‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌وان ئه‌نجام ده‌درێ.
داوا له هه‌موو دڵسۆز و خه‌مخۆری ئه‌و په‌نابه‌رانه ، حیزب و ڕێكخراوه سیاسی‌یه‌كان و ڕێكخراوه پارێزه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ
و په‌نابه‌ری ده‌كه‌ین بۆ ریسواكردنی ئه‌و كرده‌وه دژه مرۆڤانه‌یه‌ی پولیسی توركیه و پشتگوێ خرانی داواكاری‌یه‌كانی 1200 په‌نابه‌ری كوردی ئێرانی له لایه‌ن كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه هه‌لویست بگرن و ده‌نگتان بده‌نه پاڵ ده‌نگی ئه‌وان و پشتگریان كه‌ن بۆ ئازادی 53 په‌نابه‌ری گیراو له شاره‌كانی كونیا و كاره‌مان دا وڕزگار بوونی یه‌كجاره‌كیان له‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌ی تێدان.
شه‌وی 15 له سه‌ر16/03/2006
یه‌كه‌ی هه‌واڵده‌ری په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه-كه‌یسی ناسراو به شمال عراق

<< Home