
هێرشی پولیس بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی
له توركیه
نیزیک به 200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له که‌یسی ناسراو به شمال عراق که بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به 5 ساڵ پشتگوێ خرانی چاره‌نووسیان له لایه‌ن کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و ڕێگا گرتنی ده‌وڵه‌تی تورکیه له نیشته‌جێکرانیان له وڵاتی سێ‌هه‌م دا چووبونه به‌ر ده‌م نووسینگه‌ی ئه‌و کومیساریا له ئانکارا دا و له یه‌که‌م سه‌عاته‌کانی به‌یانی‌یه‌وه داوا له به‌رپرسانی کومیساریای په‌نابه‌ران ده‌که‌ن وه‌ڵامی داواکاری‌یه‌کانیان بده‌نه‌وه . به‌ڵام به داخه‌وه وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌ی ئه‌و ڕێکخراوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه داوا له پولیس کرا بۆ بڵاوه پێکردنیان بێنه مه‌یدان و به سه‌دان پولیسی سه‌رتا پێ ئاسن و چه‌ک به‌ر بوونه گیانی ژن و منداڵ و پیاوی ناڕازی پاش لێدانێکی زۆر هه‌موویان قۆڵبه‌ستکردن و براونه‌ته شوێنی نادیار.
داوا له هه‌موو دڵسۆزان و خه‌مخورانی ئه‌و په‌نابه‌رانه ، ڕێکخراوی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و حیزبه سیاسی‌یه کوردستانی و ئێرانی‌یه‌کان ده‌که‌ین ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وه‌ی پولیسی تورکیه ده‌رببڕن و داوای ئازادی گیراوه‌کان بکه‌ن.
15/03/2006
یه‌که‌ی هه‌واڵده‌ری په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه-که‌یسی ناسراو به شمال عراق
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره تێلێفونی 2 که‌س له گیراوه‌کانه‌وه بکه‌ن
00905552066734 فرهاد
00905553876589 جه‌میل

<< Home