31 په‌نابه‌ری ناڕازی له شاری کونیا دا له زیندان کران!
200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه دوێنێ بۆ ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌ر ده‌رکی کومیساریای په‌نابه‌ران له
ئانکارا دا کۆبوونه‌وه و داوای چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌یان کرد. له ئاکامدا وه‌ڵامیان به لێدان و بێ ڕیزی پێکردن و قۆڵبه‌ستکران له لایه‌ن پولیسی سه‌ر تا پێ ئاسنی تورکیه پێ درایه‌وه . هه‌ر له‌و خۆپتشاندانه دا نیزیک به 140 که‌س گیران و ڕاگواێزران بۆ بنکه‌کانی ئه‌منیه‌ت و پولیسی ئانکارا ، ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ له ژێرچاوه‌دێری پولیس دا گێڕدرانه‌وه شاره‌کانیان.
53 په‌نابه‌ر که 11 یان دانیشتووی شاری "کاره‌مان" و ئه‌وی دیکه‌یان دانیشتوی شاری "کونیا"ن پاش گه‌یشتنیان به شاری کونیا له لایه‌ن پولیسه‌وه قۆڵبه‌ستکران و برانه ئێداره‌ی ئه‌منیه‌تی ئه‌و شاره و بێ ڕێزی‌یه‌کی زۆریان پێکرا و ڕ‌ق و تۆڵه‌ی خۆیانیان پێ هه‌ڵده‌ڕشتن و ته‌نانه‌ت ئاویان نه‌داوه به‌و چه‌ند منداڵه‌ی له‌گه‌لیان دا بوون. له دوایین سه‌عاته‌کانی شه‌و دا 11 په‌نابه‌ری دانیشتووی شاری کاره‌مان نێردرانه‌وه بۆ شاره‌که‌یان و ئه‌و ڕۆ له لایه‌ن ئه‌منیه‌تی ئه‌و شاره‌وه بانگکران و دران به دادگا.
گیردراوانی دیکه که ئێستا ژماره‌یان 31 که‌سه و 10 ژن و منداڵێکیان تێدایه له شه‌وی ڕابردوه‌وه پاش ئیمزا پێکردنی هێندێک نووسراوه که ته‌نانه‌ت ده‌رفه‌تی پرسیار و خوێندنه‌وه‌شیان پێ نه‌دراوه به‌ڕێکراون بۆ شوێنێکی نادیار . به پێ دوایین په‌یوه‌ندی تێلێفونی له‌گه‌ڵیان دا گوتوویانه که براون بۆ شوێنێک له 35 کیلومێتری کونیا و هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتیان لێکردوون.
ئه‌و کرده‌وانه‌ی پولیسی تورکیه نیشانده‌ری هێندێک ڕاستی حاشا هه‌ڵنه‌گره ، ئه‌ویش ڕه‌زایه‌تی کومیساریای په‌نابه‌ران به نیسبه‌ت ئه‌و کرده‌وانه و سیاسه‌تی هاوبه‌شی ئه‌وانه بۆ ڕاگرتن و سه‌رکوتی په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه. ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که ته‌نیا تاوانیان خه‌بات بۆ ئازادی و دێموکراسی له ئێران و کوردستان دا بووه و ئه‌وه‌ش به تامی دڵی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره هاوبیرانه‌ی حکومه‌تی
دیکتاتوری ئاخووندی نیه.
داوا له هه‌موو مرۆڤێکی به ویجدان و دڵسۆز، که‌سایه‌تی ، ڕێکخراو و حیزبه سیاسی‌یه‌کان وناوه‌نده‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و
په‌نابه‌ری ده‌که‌ین بۆ ئازادکرانی خێرای ئه‌و په‌نابه‌ره گیراوانه و دوایی هێنان به نه‌هامه‌تی‌یه‌کانی 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه هه‌ڵویستی جیددی بگرن و گوشاربخه‌نه سه‌ر کومیساریای په‌نابه‌ران و ده‌وڵه‌تی تورکیه
ناوی گیراوه‌کان :
1ـ آرام گرگی (۵ساله) ۲ـ محمد گرگی ۳ـ منصور خالدی ۴ـ کریم فخره پور ۵ـ خالد شیخه ۶ـ سعدی صادقی ۷ـ وریا طاطایی ۸ـ فرهاد سالمی ۹ـ صالح صالح نژاد ۱۰ـ صدیق وثوقی ۱۱ـ محمد صالح زاده ۱۲ـ عبدالله سور
۱۳ـ ابوبکر عزیزی ۱۴ـ سید شکیب شاه ابراهیمی ۱۵ـ جلال شکیب شیرانا ۱۶ـ غفور صالح زاده ۱۷ـ اسماعیل سید محمدی ۱۸ـ عباس یوسفی ۱۹ـ مهران زاد محمد ۲۰ـ خالد طاهرزاده ۲۱ صدرالدین یوسفی ۲۲ـ محبت شلماشی ۲۳ـ رحمه دانشفر ۲۴ـ گلاویژ شاهمرادی ۲۵ـ نه‌یه سالمی ۲۶ـ زینب تربچی ۲۷ـ روناک پژمانی ۲۸ـ آشنا حسین پور ۲۹ـ آمنه رحمانی ۳۰ـ سارا کلیلوس ۳۱ پروین احمدی
16/03/2006
یه‌که‌ی هه‌واڵده‌ری په‌نابه‌رانی کوردی ئێرانی له تورکیه- که‌یسی ناسراو به شمال عراق

<< Home