هێشتا داخی برینی له ده‌ست چوونی قاسمی جوانه‌مه‌رگ له سه‌ر دڵمان ئارامی نه‌گرتبوه‌وه که داخ و برینێکی دیکه‌ی به‌سه‌ر دا هات و هه‌واڵی کۆچی دوایی کاک ' شهاب خلیلی' په‌نابه‌ری که‌یسی ناسراو به شمال عراق دانیشتووی شاری کاستامۆنو مان پێ گه‌یشت.ناوبراو به هۆ‌ی ڕاوه‌ستانی دڵی خۆشی نه‌دیوی کۆچی دوایی کردوه و 2 منداڵی به دوای خۆی دا جێ هێشتوه
08/07/2006
-----------------------
ڕۆژی په‌نج شه‌ممه 06/07/2006 له لایه‌ن پۆلیسی شاره‌کانی چانکری، نه‌و شه‌هیر و ئا‌فیون ه‌وه به په‌نابه‌رانی که‌یسی ناسراو به شماڵ عراق ڕاگه‌یندراوه که نه‌خۆشه‌کان و ئه‌و که‌سانه که خزمیان له ده‌ره‌وه هه‌یه به‌و شه‌رته‌ی که ڕێزیان بۆ یاساکانی تورکیه دانابێ و یوئێن کاریان بۆ بکا ئیجازه‌ی ڕاگواستنیان بۆ وڵاتی سێ‌هه‌م پێ ده‌درێ
------------------------------------------
به داخ و که‌سه‌رێکی فراوانه‌وه یه‌کێک له په‌نابه‌رانی که‌یسی ناسراو به شماڵ عراق به ناوی ' قاسم مام حسینی' کوڕی مام شه‌ریف دانیشتوی شاری نه‌وشه‌هیر(تورکیه)سه‌عات 10ی شه‌و له کاتی گه‌ڕانه‌وه له سه‌ر کار به هۆ‌ی کاره‌ساتی لێدانی ماشین گیانی له ده‌ست دا. قاسمی جوانه‌مه‌رگ 15 ساڵ ته‌مه‌نی بوو و له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌یدا ماوه‌ی 4 ساڵه له تورکیه دا چاوه‌ڕوانی به‌ڕێکرانن بۆ وڵاتی سێ‌هه‌م ناو براو بۆ دابین کردنی بژێوی بنه‌ماڵه‌که‌ی ماوه‌یه‌که سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه بوونی کار بۆ په‌نابه‌ران کاری شه‌وانه‌ی ده‌کرد
سه‌ره خۆشی خۆمان پێشکه‌ش به بنه‌ماڵه ، دۆستان و هاوچاره‌نووسانی ناوبراو ده‌که‌ین
02/07/2006
