ئاگاداری 3 كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ
په‌نابه‌رانی كه‌یسی ناسراو به شماڵ عراق
هه‌موو په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه(كه‌یسی
ناسراو به شمال عراق) ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر ده‌عوه‌تی پێشوو ؛ ڕۆژی
21/01/2006 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن ناوه‌ندی چاك (ناوه‌ندی هه‌ڵه‌نجه) له دیوی
kurdistan nawandi halabja به
به‌شداری چالاكانی ئه‌و ناوه‌نده له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، چه‌ند په‌نابه‌رێك له
توركیه‌وه و چه‌ند مێوانێك به‌ڕێوه چوو. ئه‌م باسانه كران و چه‌ند بڕیارێك
وه‌رگیرا:
1-
زه‌رووره‌تی پێك هێنانی كومیته‌یه‌كی پشتگری له
په‌نابه‌رانی ئه‌و كه‌یسه له توركیه
كه چه‌ند تێكوشه‌ری ناوه‌ندی چاك و چه‌ند كه‌سی له توركیه دا
تێدا بێ
2-
ئێحتیمالی مه‌تره‌ح كردنی شكایه‌تێك له ده‌وڵه‌تی
توركیه
3-
ئێحتیماڵی شكایه‌ت له UNHCR
4-
دانیشتن له گه‌ڵ باڵوێزخانه‌كانی توركیه له ده‌ره‌وه
و ئێمكانی ناردنی هه‌یئه‌تێك بۆ دانیشتن له گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیه
5-
بانگه‌وازێك بۆ حیزب و ڕێكخراوه‌كان بۆ پێك هێنانی
كومیته‌یه‌كی به‌ر فراوانتر
6-
باسێك له سه‌ر دانی نوێنه‌رایه‌تی به ناوه‌ندی چاك
له لایه‌ن په‌نابه‌رانه‌وه ، ناردنی لیستی په‌نابه‌ران و به‌ڵگه‌نامه به‌و
ناوه‌نده بۆ به‌دواداچوونی كار و باری كه‌یسه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
له لایه‌ن كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی‌یه‌وه فرهاد فتاحی ،
حیدر ئیبراهیمی ، ئازاد سه‌ڵواتی بۆ به‌شداری له كومیته‌كه پیشنیار كراوه كه هێشتا
وه‌ڵامی وه‌رنه‌گرتوه‌ته‌وه!
21/01/2006
كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له
توركیه(كه‌یسی ناسراو به شمال عراق)

<< Home