بانگه‌واز
1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له ماوه‌ی ساڵانی 2001 تا 2003 دا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری و نیشته‌جێ کران له وڵاتی سێ‌هه‌م له کوردستانی عێراقه‌وه چوونه‌ته وڵاتی تورکیه و تا ئێستا له لایه‌ن کومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه هیچ هه‌نگاوێکی
جیددی‌یان بۆ هه‌ڵنه‌گیراوه و سه‌ره‌ڕای به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی کار و باری نیشته‌جێ کرانیان له وڵاتی سێ‌هه‌م دا، که‌مترین پێویستی‌یه ماددی و پزشکی‌یه‌کانیان بۆ دابین نه‌كراوه‌و و هه‌زینه‌ی ئێقامه‌ته‌که‌یان له توركیه که کومیساریای په‌نابه‌ران وه ئه‌ستوی گرتوه بۆیان دابین نه‌کراوه . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی تورکیه سه‌ره‌ڕای ئیمزاکردنی ڕێکه‌تننامه نێو نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی په‌یوه‌ندی‌دار به مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه تا ئێستا ئه‌م گرووپه 1200 که‌سی‌یه‌ی به په‌نابه‌ر یا په‌ناخواز به ڕه‌سمی نه‌ناسیوه و ته‌نیا له ژێر ناوی "یابانجی"خارجی دا ئیجازه‌ی مانه‌وه‌ی کاتی پێداون و تا هه‌ر کات که حکومه‌ته‌که‌یان پێ خۆش بێ ئیجازه‌ی مانه‌وه‌یان پێ‌ئه‌ده‌ن . گرنگتر ئه‌وه‌یه که
ئه‌و حکومه‌ته به ڕه‌سمی ڕایگه‌یاندوه که به‌م 1200 په‌نابه‌ره ئیجازه نادا له خاکی تورکیه‌وه به‌ره‌و وڵاتی سێ‌هه‌م به‌ڕێ بکرێن و به‌م چه‌شنه ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه ئه‌و گرووپه که له ژن و منداڵ و پیاو پێک هاتوه و به گشتی ئه‌ندامی پێشووی
ڕێکخراوه سیاسی‌یه کوردستانی و ئێرانی‌یه‌کان بوون له بار و دۆخێکی نادیار دا و له ژێر ئه‌سته‌م ترین مه‌رجه‌کانی ژیان دا چاوه‌ڕوانی کرانه‌وه‌ی ده‌رکه‌یه‌کن که به پشتگری هه‌مه لایه‌نه ده‌کرێته‌وه و پێویستی به هه‌نگاوی به کرده‌وه و جیددی هه‌یه.
كومیته‌ی پشتگری له‌و په‌نابه‌رانه له وڵاتی سوئد به مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی هه‌نگاوێكی به كرده‌وه بۆ ڕوون كرانه‌وه‌ی چاره‌نووسی نادیاری ئه‌و 1200 په‌نابه‌ره و بۆ گوشار خستنه‌سه‌ری كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران و حكوومه‌تی توركیه له مه‌ڕ ڕاگواستنیان
بۆ وڵاتانی په‌نابه‌ر وه‌رگر، له ماوه‌ی 17تا 20ی ئه‌م مانگه دا(17-20/03/2006) هاوكات له گه‌ڵ خۆپیشاندانی وڵاتی سوئیس خۆپیشاندانێک له Stockholm(ئێستوكهۆڵم) له به‌ر ده‌م باره‌گای کومیساریای به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌کگرتو‌ه‌کان بۆ کار و باری په‌نابه‌ران و دواتریش له به‌ر ده‌م باڵوێزخانه‌ی توركیه له وڵاتی سوئد دا پێك دێنێ . ئه‌و كومیته‌یه داوا له هه‌موو دوستان ، خزمان و دڵسوزانی ئه‌و په‌نابه‌رانه، ڕێكخراوه په‌نابه‌ری‌یه‌كان و حیزب و كه‌سایه‌تی‌یه سیاسی‌یه‌كان ده‌کا به به‌شداری خۆیان هه‌نگاوێک بۆ ڕزگاری 1200 په‌نابه‌ری کوردی ئێرانی له تورکیه هه‌ڵگرن.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌و باره‌وه به‌و ژماره تێلێفونه په‌یوه‌ندی بکه‌ن به کاک "نعمت سروری" له وڵاتی سوئد
0046735960473
info@kelashin.com

<< Home