ڕاگه‌یندراوی یه‌كه‌ی هه‌واڵنێری په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه
ژماره‌ی 1200 په‌نابه‌ری كوردی ئێرانی له توركیه كه له ماوه‌ی ساڵانی 2001 تا 2003 دا به مه‌به‌ستی نیشته‌جێ كران له وڵاتی سێ‌هه‌م له كوردستانی عێراقه‌وه هاتنه توركیه تا ئێستا له لایه‌ن كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی جیددی‌یان بۆ هه‌ڵنه‌گیراوه و سه‌ره‌ڕای به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندنی كار و باری نیشته‌جێ كران له وڵاتی سێ‌هه‌م ، كه‌مترین پێویستی‌یه ماددی و پزشكی‌یه‌كانیان و هه‌زینه‌ی ئێقامه‌ته‌كه‌یان كه كومیساریای په‌نابه‌ران وه ئه‌ستوی گرتوه بۆیان دابین نه‌كراوه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیه سه‌ره‌ڕای ئیمزاكردنی ڕێكه‌تننامه نێو نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی په‌یوه‌ندی‌دار به مافه‌كانی په‌نابه‌رانه‌وه تا ئێستا ئه‌م گرووپه‌ی به په‌نابه‌ر یا په‌ناخواز به ڕه‌سمی نه‌ناسیوه و ته‌نیا له ژێر ناوی "یابانجی"خارجی دا ئیجازه‌ی مانه‌وه‌ی كاتی پێداون و تا هه‌ر كات كه حكومه‌ته‌كه‌یان پێ خۆش بێ ئیجازه‌ی مانه‌وه‌یان پێ‌ئه‌ده‌ن . گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و حكومه‌ته به ڕه‌سمی ڕایگه‌یاندوه كه به‌م 1200 په‌نابه‌ره ئیجازه نادا له خاكی توركیه‌وه به‌ره‌و وڵاتی سێ‌هه‌م به‌ڕێ بكرێن و به‌م چه‌شنه ئه‌وه ماوه‌ی زیاتر له 5 ساڵه ئه‌و گرووپه كه له ژن و منداڵ و پیاو پێك هاتوه و به گشتی ئه‌ندامی پێشووی ڕێكخراوه سیاسی‌یه كوردستانی و ئێرانی‌یه‌كان بوون له بار و دۆخێكی نادیار دا و له ژێر ئه‌سته‌م ترین مه‌رجه‌كانی ژیان دا چاوه‌ڕوانی كرانه‌وه‌ی ده‌ركه‌یه‌كن كه به پشتگری هه‌مه لایه‌نه ده‌كرێته‌وه و پێویستی به هه‌نگاوی به كرده‌وه و جیددی هه‌یه
بۆ هه‌ڵگرتنی یه‌كێك له‌و هه‌نگاوه به هێزانه كه بڕیاره له لایه‌ن ناوه‌ندی چاك و به به‌شداری حیزب و ڕێكخراوه سیاسی‌یه كوردستانی و ئێرانی یه‌كان به‌رێوه بچێ له ماوه‌ی 17تا 20ی مانگی داهاتوو دا(17-20/03/2006) خۆپیشاندانێك له وڵاتی سوئیس له به‌ر ده‌م باره‌گای كومیساریای به‌رزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتو‌ه‌كان بۆ كار و باری په‌نابه‌ران ساز ده‌درێ .داوا له هه‌موو دوستان و دڵسوزانی ئه‌و په‌نابه‌رانه ده‌كه‌ین به به‌شداری خۆیان هه‌نگاوێك بۆ ڕزگاری 1200 په‌نابه‌ری كوردی ئێرانی له توركیه هه‌ڵگرن.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له باره‌وه به‌و ژماره تێلێفونه په‌یوه‌ندی بكه‌ن كاك عوسمان تازیك له ناوه‌ندی چاك
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له باره‌وه به‌و ژماره تێلێفونه په‌یوه‌ندی بكه‌ن كاك عوسمان تازیك له ناوه‌ندی چاك
0041765641929
chak_penaberan@yahoo.com
26/02/2006
chak_penaberan@yahoo.com
26/02/2006

<< Home