كۆبوونه‌وه له گه‌ڵ والی Karaman
هه‌واڵێک له
شاری Karaman
!
ڕۆژی 25/01/2006 بیست که‌س له په‌نابه‌رانی
که‌یسی ناسراو به شمال عراق بۆ ده‌ربڕینی سکاڵای خۆیان و داواکاری بۆ دیاری کردنی
زوو به زووی چاره‌نووسیان سه‌ردانی والی ئه‌و شاره‌یان کرد و له گه‌ڵ والی دا
دانیشتنێکیان کرد!
په‌نابه‌ران داواکاری‌یه‌کانیان که وه‌کو هه‌میشه
بریتی بوون له ؛
1- حکومه‌تی تورکیه ئه‌وانیش وه‌کو په‌نابه‌رانی دیکه
چاو لێ کا و ئیجازه‌ی خرووجیان بۆ وڵاتی سێ‌هه‌م پێ بدا!
2-داوا لهUNHCR
بکه‌ن بۆ ڕاگواستنی خێرایان بۆ وڵاتی سێ‌هه‌می ئه‌منی په‌نابه‌ر وه‌رگر!
3- بۆ په‌نابه‌رانی ئه‌و گرووپه وه‌کو په‌نابه‌رانی
دیکه ئیجازه‌ی ڕویشتن بۆ ئانکارا و هاتوچووی شاره‌کانی دیکه بدرێ!
والی پاش په‌یوه‌ندی تلێفۆنی له گه‌ڵ مودیری
ئه‌منیه‌ت و به‌رپرسی شعبه‌ی یابانجی به‌ڵێنی به په‌نابه‌ران دا خۆی شه‌خسه‌ن به
دوای ئه‌و کێشه‌یه بکه‌وه و له زووترین کات دا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بۆ بدا!
25/01/2006
هه‌واڵنێر عمر شادرو

<< Home