ڕاگه‌یندراوی به په‌له
نێزیك به 150 په‌نابه‌ری كوردی ئێرانی له توركیه (كه‌یسی ناسراو به شمال عراق) ئه‌وڕۆ هه‌ر له سه‌عات 9 ی به‌یانی به كاتی توركیه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به به‌زۆر ڕاگیرانیان له توركیه و ڕێگا نه‌دان به نیشته‌جێ بوونیان له وڵاتی سێ‌هه‌م دا كه ماوه‌ی 5 ساڵه ژیانێكی ئه‌سته‌م و چاره‌نووسێكی نادیاری به سه‌ر ئه‌و په‌نابه‌رانه دا سه‌پاندوه له به‌ر ده‌م باره‌گای كومیساریای په‌نابه‌ران له ئانكارا دا كۆبوونه‌ته‌وه .
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پولیس هه‌ر له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوه‌وه به په‌نابه‌رانی ڕاگه‌یاندبوو كه به سه‌ختی سزا ده‌درێن به‌ڵام دیسان په‌نابه‌رانی وه‌زاڵه هاتوو به‌ره‌و ئانكارا چوون تا به ده‌ربڕینی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌ر ده‌م باره‌گای كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دا داوای ڕوون كرانه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی پێشگیران له نیشته‌جێ كرانیان له وڵاتی سێ‌هه‌م دا بكه‌ن.
پولیسی ئانكارا هه‌ر پێشتر ئاماده‌كاری بۆ پێش‌گرتن له‌و حه‌ره‌كه‌ته‌ی ئه‌نجام دابوو بۆیه هه‌ر له ترمینالی ئه‌و شاره‌دا 30 په‌نابه‌ری ده‌ستگیر كردوه و 150 په‌نابه‌ری دیكه له به‌ر ده‌ركی كومیساریای په‌نابه‌ران له ئانكارا له گه‌مارۆی پولیس دان و پێویستیان به پشتگری ئێوه هه‌یه.
داوا له هه‌موو خه‌ڵكێكی دڵسۆز ، ڕێكخراوه‌كانی به‌رگری مافی مرۆڤ و په‌نابه‌ری و كه‌سایه‌تی وحیزبه سیاسی‌یه‌كان ده‌كه‌ین پێش ئه‌وه‌ی ڕووداوێكی دڵته‌زێنی وه‌كو دیپورت كرانه‌وه‌ی "كه‌ریم تووژه‌ڵی" بێته گۆڕێ ده‌نگی خۆیان بۆ پشتگری ئه‌و په‌نابه‌رانه و ئازادی گیراوه‌كان به‌رز كه‌نه‌وه.
22/02/2006

<< Home